پەیامی کورد ... دە هەزار هێزی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری شاری لە تاران لە حاڵی ئامادەباشیدان .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەهەزار هێزی خزمەتگوزاری شارەوانی و ئاگرکوژێنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەرجۆرە ئاوگیران و لافای لەناکاو لە ئاستی هەموو شاری تاران لە حاڵی ئامادەباشیدان .
جێگری خزمەتگوزاری شاری شارەوانی تاران لەمبارەوە ڕایگەیاند : " بابەتی جۆراوجۆر لە حەوزەی پێشگرتن لە ئاوگیران و سەرڕێژبوونی لافاو لە ئاست شاری تاران کەوتە واری پێداچوونەوەدا .
لە حاڵی ئێستادا ٤٢ دەزگا لۆدر ، ٤٢ دەزگا بابکێت ، ٨٦ دەزگا کۆمپرێسی ، ١١ دەزگا جەرسەقیل ، ١٠ دەزگا بێڵی مێکانیکی ، ٥ دەزگا نیسان ی باڵابەر ، ٣ دەزگا جیهازی هەڵکێش ، ١٣ دەزگای بێڵ بابکۆ لەگەڵ ١٠ هەزار کەس لە هێزەکانی خزمەتگوزاری شارەوانی لە ئامادەباشی تەواو دان و لە ١٠ بازگەی خزمەتگوزاری شاری لە ئاست شاری تاران بڵاو بوونەتەوە تاکوو هەوڵی پێویست بە گوێرەی زیادبوونی بارینەکان لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەنجام بدەن .
جێگای ئاماژەدانە لە ئاکامی بارینەکانی ئەم دواییەدا ٤٢ کەس گیانی خۆیان لە دەست دا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە