پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بەیاننامەیەکی لە دژی کاراکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بڵاو کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : گەیاندنی گاز بۆ سانتیفیووژەکان لە سایتی فرێدۆ پێشێلکردنی ڕێکەوتننامە ئەەتۆمییەکەیە . ڕژیمی ئێران دەبێ لە بڕیارەکەی خۆی پاشگەز ببێتەوە و لە پیتاندنی یۆرانیۆم لە فرێدۆ پێشگیری بکات .
ووتەبێژی یەکیەتی ئەورووپا ڕایگەیاند : ئێمە بە ڕاشکاوانە ڕایدەگەێنین کە پابەند بوونی ئێمە بە بەرجام بە پابەندی تەواویی ڕژیمی ئێرانەوە بەستراوەتەوە . ڕاستییە ئەمەیە کە پاراستنی بەرجام بە شێوەیەکی زۆر بەرفراوان زۆر دژوار و قورس بووە .
ئانتۆنیۆ گۆتێرز ، سکرتێکی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنی دەوری نوێی پێشێلکردنی بەرجام لە لایەن ێژیمی ئاخووندییەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە