پەیامی کورد … لەشەری نێوان دوو دراوسێ لەهەولێر حەوت كەس بوونە قوربانی
لە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی نێوان دوو دراوسێوە، کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون.
شەوی ڕابردوو کاتژمێر 8:30 لەسەر وەستان لەناو کۆڵاندا، کێشە لەنێوان دوو دراوسێی ناحیەی قوشتەپەدا دروستدەبێت و هەردوولا تەقەیان لەیەککردووە، لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی کۆسرەت زرار کوژراوە.
کەسوکاری کوژراوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان وتوە: “کۆسرەت زرار تەمەنی 27 ساڵ بووە و لە کێشەکەدا کوژراوە، جگە لەویش، خوشک و برایەکی برینداربوون.
باس لەوەشكراوە كە کێشەکە سەرەتا لەسەر وەستان لە کۆڵان ڕوویداوە، ماڵی هەردوو بکوژ و کوژراویش لە هەمان کۆڵاندان، لەئەنجامی وەڵامدانەوەی بنەماڵەی کوژراوەکەش، چوار کەسی بنەماڵەی بکوژ برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە