لاوێکی کورد لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا

لاوێکی کورد لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا

پەیامی کورد ... لاوێکی کورد لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا

 

لاوێکی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە مێوانییەکی شەوانە دەستبەسەر کرابوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە ئینتزامییەکانی شاری شاریار سەر بە پارێزگای تاران لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سنەیان بە ناوی ”کەژوان ئەڵماسی“ لە مێوانییەکی شەوانە دەستبەسەر کردووە و دوای دەستبەسەر کران لە پشتەوە تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

 

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەڵماسی لەوبارەوە ڕاگەیاند کە، هێزە ئینتزامییەکان لە پشتەوە تەقەیان لە کەژوان کردووە و بنەماڵەکەی لە دادسەرای ئینتزامی شاریار سکاڵایان لەسەر ئەو سەربازەی کە تەقەی کردووە تۆمار کردووە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لاوێکی دیکەش لەگەڵ کەژوان بووە کە ئەویش بریندار کراوە.

 

تەرمی کەژوان ئەڵماسی ئەمڕۆ دووشەممە دوای تەواوبوونی کاروباری یاسایی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

 

کەژوان ئەڵماسی تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕ

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە