پەیامی کورد … ٣٩ هەزار خێزانی ئاوارە هێشتا لە هەرێمی کوردستانن
ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد: ٣٩ هه‌زار خێزانی ئاواره هێشتا له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندان و كێشه‌ی ئه‌منی هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ شوێنه‌كانیان.
ئیڤان فایق به ئاژانسی فه‌رمی عێراقییه‌ی ڕاگه‌یاندوه: بودجه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له ٢٢٥ ملیار دیناره‌وه بۆ ٨٩ ملیار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه، بۆیه وه‌زاره‌ت له ئێستاوه تاوه‌كو مانگی شه‌شی داهاتو هیچ هاوكارییه‌ك پێشكێشی ئاواره‌كان له كامپه‌كان ناكات.
باسی له‌وه‌شكردوه: ٢٦ كامپی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ماون، كه ٣٩ هه‌زار خێزانی ئاواره تێیاندا نیشته‌جێن، ١٦ له‌و كامپانه له پارێزگای دهۆكن و ٢٩ هه‌زار ئاواره‌ی ئێزدی شنگال تێیاندا نیشته‌جێن.
وه‌زیری كۆچ و كۆشبه‌رانی عێڕاق له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه: هاوكات ته‌نیا ٦٠٠ خێزانی ئاواره له كه‌مپی عامرییه‌ی فه‌للوجه له پارێزگای ئه‌نبار ماون، هه‌روه‌ها هه‌زار خێزانی ئاواره له كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ماون، هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه بۆ شوێنی خۆیان، ته‌نیا ٢٠٪ـی ئه‌و ئاوارانه به‌هۆی كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە