ئەمریکا: سێ هێرشی درۆنیمان لە عێراق و هەرێم پوچەڵکردوەتەوە

ئەمریکا: سێ هێرشی درۆنیمان لە عێراق و هەرێم پوچەڵکردوەتەوە

پەیامی کورد... ئەمریکا: سێ هێرشی درۆنیمان لە عێراق و هەرێم پوچەڵکردوەتەوە


فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا دو فرۆکەی بێ فڕۆکەوانیان تێکشکانداوە کە ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانیان کراوە لە عێراق و هەرێم، بە هەوڵی هێزەکانی ئەمریکا سێ هێرش پوچەلکرایەوە و تەنها چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سوکی برینداربون.

لەمبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوم هێزەکانی ئەمریکا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێم تێکشکاندوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرپەچی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم، درۆنێک تێکشکێندراوە و زیان بە یەکێکی دیکە گەیەندراوە، بەهۆی هێرشەکانیشەوە چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سوکی بریندار بوە.

ئەوەش هاتووە :لە هەرێمی کوردستانیش لەلایەن بنکەیەکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکاوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان تێکشکێندرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێبکەوێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە