پەیامی کورد ... ئەم جۆرە کەلەمە شێرپەنجەی مەمک بە ڕێژەی ٧٥٪ کەم دەکاتەوە
برۆکلی سولفۆرافان لەخۆدەگرێت. سولفۆرفان پێکهاتەیەکی ڕووەکییە کە لە سەوزەی کەلەم دا هەیە و دەتوانێت تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەبێت، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە سولفۆرافان قەبارە و ژمارەی خانەکانی شێرپەنجەی مەمک بە ڕێژەی ٧٥٪ کەم دەکاتەوە.
هەروەها توێژینەوەیەکی لەسەر ئاژەڵان دەرکەوتووە کە چارەسەرکردنی مشک بە دەرمانی سولفۆڕفان یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجەی پرۆستات و قەبارەی وەرەمەکە بە ڕێژەی زیاتر لە 50% کەم دەکاتەوە، بەپێی ئەو دۆزینەوانە خواردنی سەوزەی خاچدارتر وەک برۆکلی کاریگەری لەسەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەبێت.
پێداچوونەوەیەک بۆ 35 توێژینەوە دەرکەوتووە کە خواردنی زیاتری سەوزەی کەلەم پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆڵۆن و ڕیخۆڵە هەیە، لە هەفتەیەکدا چەند ژەمێک برۆکلی لەگەڵ ژەمەکانت بخۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە