پەیامی کورد... راوێژکاری پیشووی ئاساییشی نیشتمانیی بەریتانیا: ئەمریکا بەمزوانە وڵامی هێرشی چەکداران دەداتەوە
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا: لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا "کاردانەوە" لەلایەن ئەمریکاوە دەبینین
هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی تاوەر ٢٢ "زۆر جددی" بووە و سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە "وەڵامێکی سەربازیی گونجاو" بۆ ئەم هێرشە بداتەوە.
مارک لیال گرانت ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەمریکا "وەڵامێکی زۆر بەهێز" لە دژی هێزەکانی سەر بە ئێران لە سوریا و عێراق دەستپێبکاتەوە.
بەڵام گرانت ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ سەر خاکی ئێران کەم دەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە