بەپەلە ... پووتین سوپاسی ترامپ دەکات

بەپەلە    ...    پووتین سوپاسی ترامپ دەکات

پەیامی کورد    ...   پووتین لە سەر هاوکاری و زانیارییە هەواڵگرییەکانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ترامپ دەکات 

ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە جگە لە سوپاس و پیزانینی خۆی بەرامبەر هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی ڕایگەیاند کە بە هاوکاری و یارمەتی دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا چەندین هێرشی خراپەکارانە لە ووڵاتەکەی پووچەڵکراوەتەوە .

کۆشکی سەرۆککۆماری ڕووسیا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ڤلادیمیر پووتین لە دۆناڵد ترامپ بۆ پێدانی زانیاری نهێنی و شاراوە لە لایەن سرویسگەلی تایبەتییەوە کە هۆکاری پێشگیری لە ڕوودانی هێرش و هەوڵی تیرۆریستی لە ڕووسیا بوونە ، سوپاس و پێزانینی خۆی ڕاگەیاندووە .

کرێملین بێ ئاماژەدان بە ناوەڕۆکی ئەو زانیارییانەی کە ئەمریکا لە بەردەستی مۆسکۆی داناوە بە پشت بەستن بە سرویس گەلی ئەمنییەتی لە پووچەڵکردنی هێرشێکی تیرۆریستی لە جەژنەکانی کۆتایی ساڵ دا هەواڵی دا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەرپرسانی دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕووسیا ڕۆژی هەینی دوو شاروەندی ئەم ووڵاتەیان کە هەوڵی ئەوەیان دابوو لە سەنت پێتێرزبوورگ هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن دەستبەسەر کردووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم هێرشە وا بڕیار بووە لە شوێنە هەرە قەرەباڵغەکانی شار و لە کاتی ئەنجامدانی جەژنەکانی کریسمەس و سەری ساڵدا ئەنجام بدرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە