شاره‌زایه‌كی سیاسی له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان، ئاشكراى ده‌كات، دوو ڕێگە چارە لەبەردەم دەسەڵاتدارانی بەغدا هەیە، لە هەردوو حاڵەتەكه‌شدا پێشمەرگە براوە دەبێ، هاوكات بۆ ئه‌مریكا و ڕووسیا و ئێران و توركیاش، باشتروایه كه‌ركووك له میلیشیا شیعه‌كان ڕزگار بكرێت.
ته‌نیا كوردى، نووسه‌ر و چالاكوانى كورد، له وتارێكیدا له‌باره‌ى دۆخى كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه داگیركراوه‌كان، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى: "دوو رێگەچارە لەبەردەم دەسەڵاتدارانی بەغدا هەیە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان، یان دەبێ ڕازی بن داعش و قاعیدە و سوونەی پڕچەککراو داگیریان بکات، یان دەبێ رێگە بدات پێشمەرگە بگەڕێتەوە".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه لە هەردوو حاڵەتەدا پێشمەرگە براوە دەبێ، لە ئەگەری یەکەمیاندا بەهێز پێشمەرگە دەتوانێ وەریبگرێتەوە، لە دووەمیاندا بە ئاشتی دەتوانێ وەری بگرێتەوە.
ئه‌و نووسه‌ره، كه شاره‌زاى سیاسه‌تى ناوچه‌كه‌یه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ئەمریکا پێویستی بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان هەیە، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه: "لە هێڵی 47ى نێوده‌وڵه‌تى لە شنگال تا بەکەرکوودا تێپەڕ دەبێ و دەچێتە خانەقین، بۆ ئەمەریکا گرینگە ئەو ناوچەیە ئیدی پێشمەرگەی لێ بێ".
هه‌روه‌ها وه‌ك نووسه‌ر نووسیویه‌تى: "بۆ بەریتانیا زۆر گرینگە ئەگەر بیەوێ وەبەرهێنان لە نەوتی کەرکووکدا بکات و شاره‌كه ئارام بێت، دەبێ پێشمەرگەی لێ بێت، ئەگەر پێشووتر بەریتانیا دژی کورد لە کەرکووک جوڵەی دەکرد، ئێستا دۆخەکە پێچەوانەیە و سەردانی شاندەکانی بەریتانیاش بۆ هەرێم ڕوونە".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، بۆ فەرەنسا زۆر گرینگە ئەگەر بیەوێ بێتە دەشتی نەینەواو، لەوێ وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا بکات، بەڵام: "وەک هەمیشە گوتوومە پێویستە کورد خۆی دەستی فەڕەنسا بگرێ و ڕایکێشێتە نێو ناوچەکە".
به‌بۆچوونى نووسه‌ره‌كه، بۆ ڕووسیایش گرینگە ئەگەر بیەوێ "ڕۆسنەفت" بچێتە قووڵایی کێڵگەنەوتییەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە، بۆ ئێرانیش گرینگە چوونکە ئەوان دەزانن، کە هەندێ ناوچە لایان هێڵی سوورە گه‌ر سوونەی لێ بەهێز بکرێت، بۆیە لە ئێستادا لە نێوان بژاردەی سوونە و کورددا بۆ ئێران بە دڵنیاییەوە کورد هەڵدەبژێرن.
گه‌ڕانه‌وىه پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، وه‌ك شاره‌زاكه نووسیویه‌تى، بۆ بەغداش گرینگە، چونکە هاوسه‌نگىی هێز لەم کاتەدا بەهۆی پێشمەرگەوه، دەبێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیری شیعە و سوونە و کورد لە عێراقدا. هاوكات بۆ تورکیاش ڕوونە، کە ئەگەر بیەوێ لە کەرتی وزەی هەرێمدا سوودمەندی بەردەوام بێ، دەبێ گەڕانەوەی پێشمەرگەی قبووڵ بێ، ئەمەش زیاتر لە هۆکارێکی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە