ئەرتشی ئیسرائیل فیلمی لە ناو بردنی بنکەی ناوەندی حەماس لە نەواری غەززەی بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەرتەشی ئیسرائیل فیلمێکی ویدیۆئی لە سەر لە ناو بردنی بنکەی هەموو حەرەکەی فەلەستینی حەماس لە نەواری غەززەی بڵاو کردەوە .
دەوترێ کە ئەندامانی حەماس خەریکی کۆ کردنەوەی زانیارین سەبارەت بە لە ناو بردنی بینایەی مەقەڕی ناوەندی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائییلییەکانن . بنکەی ناوەندی زانیاری لە نزیکی قوتابخانەیەکی مەحللی بووە .
ئیسرائییلییەکان لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر دەیان دام و دەزگا لە ناو خاکی فەلەستیندا کە ووڵامدانەوەیەک بوو بە سەدان مووشەک کە لە لایەن میلیشیا سەربازییەکانی فەلەستینەوە بەرەو ئیسرائیل وەشێندرابوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە