پەیامی کورد ... ماڵپه‌ڕی worldometer كه تایبه‌ته به ئامار و زانیارییه جیهانییه‌كان، باس له بوونی تووشبوویه‌كی ڤیرووسی كرۆنا ده‌كات له عێراق .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به كرۆنا له عیراق تۆماركرابێت، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی worldometer كه تایبه‌ته به ئامار و زانیارییه جیهانییه‌كان، باس له بوونی توشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات له عیراق.
سه‌یف به‌در ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد "هیچ حاڵه‌تێكی توشبوونی یه‌كلابۆوه به ڤیرووسی كرۆنا له ته‌واوی عێراق تۆمارنه‌كراوه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه"، ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی باسیان له تۆماركردنی حاڵه‌تی توشبوون به ڤیرووسه‌كه كردبوو.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی worldometer كه تایبه‌ته به ئامار و زانیارییه جیهانییه‌كان، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كرۆنا له عیراق تۆماركراوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه، كه بوەته سه‌رچاوه‌یه‌كی خێرا و گرینگی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی توشبووان و گیانله‌ده‌ستدانی ڤیرووسی كرۆنا، له به‌شی تایبه‌ت به حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی تووشبوون به كرۆنا له ووڵاته جیاوازه‌كان، ناوی عیراق هاتووه و ئاماژه به وبوونی یه‌ك حاڵه‌ت كراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە