پەیامی کورد ... پاڤێڵ تاڵەبانی : رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین رێگربێت له‌به‌رده‌م مافه یاساییه‌كانی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
باڤێڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، "دڵنیایی ده‌ده‌ینه كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین رێگربێت له‌به‌رده‌م مافه یاساییه‌كانیان، تیمی یه‌كێتیشیان له حكوومه‌ت راسپاردوه و هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرنه‌به‌ر".
باڤێڵ تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به دڵته‌نگییه‌وه یادی یه‌كێك له خه‌م ناكترین و دڕندانه‌ترین رووداوه‌كانی مێژوو ده‌كه‌ینه‌وه. یادی له‌ناوبردن، بێسه‌روشوێن بوون و زینده‌به‌چاڵكردنی خوشك و براكانمان و وێرانبوونی گونده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌نفال برینێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئێمه‌یه و بۆ هه‌میشه له دڵماندا ده‌مێنێته‌وه".
ووتیشی، "ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێزه‌وه له گله‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال و رزگاربوانی ئه‌م تاوانه له‌بیرنه‌كراوه ده‌ڕوانین، ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه هه‌میشه خۆم به كه‌س و پاڵپشت و هاوكاری هه‌موو كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌زانم، دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناو خزمه‌تكردنتان به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین و له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا ده‌بین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م دوور له هه‌موو درووشم و پیاهه‌ڵدانێك ژیانێكی شایسته بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رز، كۆڵنه‌ده‌ری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان، رزگاربوان دابینبكات، ماف و داوا ڕه‌واكانیان جێبه‌جێبكات".
باڤێڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌مه‌وێت دڵنیایی به كه‌سوكاری خۆشه‌ویستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بده‌م كه رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناده‌ین كه رێگربێت له‌به‌رده‌م مافه یاساییه‌كانتان، تیمی یه‌كێتیمان له حكوومه‌ت راسپاردوه و هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرنه‌به‌ر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە