پەیامی کورد... لیره‌ی توركی به‌های زیاتری له‌ده‌ست دا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا رێژه‌ی سوودی بۆ سه‌دا 15 به‌رز كرده‌وه، لیره‌ی توركی به‌های زیاتری له‌ده‌ست دا و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بانكی ناوه‌ندیی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی له بانكی ناوه‌ندیی به سه‌رۆكایه‌تی حافیزه گایه ئه‌ركان سه‌رۆكی بانكی كۆبووه‌ته‌وه و بڕیاری داوه رێژه‌ی سو‌و له‌سه‌ر رێككه‌وتنی دووباره كڕینه‌وه (REPO) له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته 650 نمره به‌رز بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته رێژه‌ی سه‌دا 15.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بانكی ناوه‌ندیی توركیا بڕیاری داوه پرۆسه‌ی توندكردنه‌وه‌ی دراو ده‌ست پێ بكات، تیایدا هاتووه: "به‌شێوه‌ی قۆناغبه‌ند توندكردنه‌وه‌ی دارایی به‌پێی پێویست به‌هێزتر ده‌كرێت تا ئه‌و كاته‌ی پێشكه‌وتنی به‌رچاو له ئاسۆی هه‌ڵئاوساندا به‌ده‌ست ده‌هێنرێت".
ئه‌م بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا گورزێكی توندی له لیره‌ی ئه‌و وڵاته دا و بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌رچاو به‌هاكه‌ی داببه‌زرێت به‌جۆرێك له ئێستا هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 24.34 لیره‌ی توركییه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌های 100 دۆلار به 1860 لیره بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كی توركیا به‌رده‌وام به‌هاكه‌ی ڕووی له دابه‌زین كرد و له‌كاتی هه‌ڵبژاردن له مانگی ئایار و ده‌رچوونه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌های دراوی ئه‌و وڵاته زیاتر دابه‌زی.
كاتێك ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی برده‌وه و بووه‌وه به سه‌رۆكی توركیا، به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بوو به 1998 لیره، به‌ڵام ئێستا به‌هاكه‌ی به‌ته‌واوی دابه‌زیووه گه‌یشتووه‌ته 2434 لیره.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە