سەرژمێری ئەلیكترۆنی لە عێراق ئەنجام دەدرێت

پەیامی کورد... سەرژمێری ئەلیكترۆنی لە عێراق ئەنجام دەدرێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان گفتوگۆیان لەسەر میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكەیان كردۆتەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی، كە بڕیارە پێش كۆتایی ساڵی (2024) جێبەجێ بكرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانان، لە میانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا كە (ئەزهەر حوسێن ساڵح) بریكاری كارگێڕی وەزارەتی پلاندانان، سەرۆكی دەستەی ئامارو (زیا عەواد كازم) سەرۆكی بەشی زانیاری جوگرافی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمەكانی كاركردن بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێری ئەلیكترۆنی كرا، ئەمەش دوای هەڵبژاردنی كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی تایبەتمەند دێت كە ئەزموونێكی بەرفراوانی هەیە لە جێبەجێكردنی سەرژمێرییەكان لە سەرانسەری جیهاندا.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە، كاركردن لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكە یارمەتیدەر دەبێت لە هێڵكاری كردنی ڕێڕەوی پلانی كاری سەرژمێری، هەروەها بۆ دروستكردنی ژینگەی كاركردنی ئەلیكترۆنی، جگە لە هەڵسەنگاندنی ژینگەی كاركردن كە ئێستا لە دەستەی ئاماردا هەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە دوایین سەرژمێری لە عێراق لە ساڵی (1997) ئەنجامدراو دەریخست ژمارەی دانیشتوانی عێراق نزیكەی (19) ملیۆن كەسە لە هەموو ناوچەكانی عێراق جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، كە بەرپرسانی ئەوكات ژمارەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیان بە نزیكەی سێ ملیۆن هاوڵاتی خەمڵاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە