ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوڵاتییان و سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه “ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م قۆناغێكی چاره‌نوسسازی سیاسیدایه و هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێك ده‌نێت كه ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه له عیراقدا دیاری ده‌كات”.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه “به‌شداری ئێوه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و له دیاریكردنی ئاینده‌دا له رێگای به‌شداری ئێوه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن و چونه‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگدانتان به لیستی ژماره (142)ی گۆڕان”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه “بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی به‌شداربونت بكه‌یت له هه‌ڵبژاردن پێویسته هه‌موان ساز‌و ئاماده‌بین و داواكارین له ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست؛ ئه‌و گه‌نجانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دەكه‌ن پێویسته سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كان بكه‌ن و كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه و هه‌ر ده‌نگده‌رێك پێش (9/11/2017) تۆماری بایۆمیتری ئه‌نجامداوه پێویسته سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی كارت بكات و كارتی بایۆمیتری وه‌ربگرێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه مافی ده‌نگدانی ده‌فه‌وتێت”.
ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌شكردووه كه “پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش ڕوبه‌ڕووی فشاربونه‌ته‌وه به‌وه‌ی ناچار بكرێن یان كارته‌كانیان لێ وه‌ربگرن یان ناچاربكرێن ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاری كرا‌و بده‌ن، لێره‌وه داوا له‌و هێزه خۆراگرانه ده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه ژێر هیچ فشارێكه‌وه و ئه‌وانه ته‌نها بۆ ترساندنه و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت و له سیسته‌می هه‌ڵبژاردندا هیچ كه‌س نازانێت كێ ده‌نگی به كێ داوه، ده‌نگدان ته‌نها له‌نێوان خۆتان و خوای خۆتاندایه”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
هاووڵاتیانی كوردستان
ده‌نگده‌رانی ئازیز
پێشمه‌رگه ، پۆلیس ، ئاسایش، فه‌رمانبه‌ران ، مامۆستایان، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م قۆناغێكی چاره‌نوسسازی سیاسیدایه‌و هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێك ده‌نێت كه ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه له عێراق دا دیاری ده‌كات.
به‌شداری ئێوه‌ی ئازیز له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و له دیاریكردنی ئاینده‌دا له رێگای به‌شداری ئێوه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن و چونه‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگدانتان به لیستی ژماره 142ی گۆڕان.
بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی به‌شداربونت بكه‌یت له هه‌ڵبژاردن پێویسته هه‌ر له ئێستاوه هه‌موان ساز‌و ئاماده‌بین، ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌م له‌به‌رده‌ست دا ماوه، داواكارین له ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست:
ئه‌و گه‌نجه به‌ڕێزانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن پێویسته سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كان بكه‌ن و كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه.
هه‌ر ده‌نگده‌رێكی به‌ڕٍێز له پێش به‌رواری 9/11/2017 تۆماری بایۆمیتری ئه‌نجامداوه پێویسته سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی كارت بكات و كارتی بایۆمیتری وه‌ربگرێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه مافی ده‌نگدان ده‌فه‌وتێت.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی پرۆسه‌ی بایۆمیتریان ئه‌نجام نه‌داوه یان له‌دوای به‌رواری 9/11/2017 ئه‌نجامیان داوه له ڕێگای كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگده‌ره‌وه (كارته كۆنه‌كه) كه له هه‌ڵبژاردنی پێش‌و ده‌نگیان پێ داوه، ده‌نگ ده‌ده‌ن.
پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش ڕووبه‌ڕووی فشاربونه‌ته‌وه به‌وه‌ی ناچار بكرێن یان كارته‌كانیان لێ وه‌ربگرن یان ناچاربكرێن ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاری كرا‌و بده‌ین، لێره‌وه داوا له‌و هێزه خۆڕاگرانه ده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه ژێر هیچ فشارێكه‌وه ئه‌مانه ته‌نها بۆ ترساندنه‌و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت و له سیسته‌می هه‌ڵبژاردندا هیچ كه‌س نازانێت كێ ده‌نگی به كێ داوه، ته‌نها له‌نێوان خۆتان و خوای خۆتاندایه.
له كۆتایدا داواكارین بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و لیستی ژماره (142) دوانه‌كه‌وین له‌و ئه‌ركه نیشتمانییه دا به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆین.
ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە