سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئال سانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کرد.
لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، باردودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوتوێ کرا و جەخت لە سەر ئارامکردنەوەی دۆخی عێراق و نەهێشتنی گرژی لە ناوچە کرایەوە .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە دەیەوێ گرینگی بە هەموو کەرتەکان بدات و ئابووری هەرێمی کوردستان هەمەچەشن بکات ، هەروەها لە رێگەی ئاسانکاری پێویستەوە، پەرە بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەکی بدات. 
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ستایشی سەقامگیری ئاسایش و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی دەربڕی، لەمبارەیەوە گوتی دەرفەتێکی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە