توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە

توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە

پەیامی کورد ... توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە

 

بەگوێرەی ئامارەكان، بەراورد بە ساڵی پار رێژەكانی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

 

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان: بە بەراورد بە ساڵی پار حاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتن و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێكسی كەمیكردوە، بە شێوەیەك لە 9 مانگی یەكەمی ساڵی 2019، 29 حاڵەتی كوشتن و 47 حاڵەتی خۆكوشتن و 81 حاڵەتی خۆسوتاندن و 92 دەستدرێژی سێكسی و 8 هەزار و 911 سكاڵا تۆماركراون.

 

كەچی لە نۆمانگی یەكەمی ساڵی 2020، رێژەكە كەمتر بووەتەوە بۆ 7 حاڵەتی كوشتن و 18 حاڵەتی خۆكوشتن و 22 حاڵەتی خۆسوتاندن، 6 هەزار و 217 سكاڵاش تۆماركراون.

 

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بێت سەرجەم ئامارەكانی توندوتیژی بەرەو كەمبوونەوە چوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە