دوابە دوای لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارەکەی خۆیدا لە هەفتاد و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕایگەیاند : هۆشداری دەدەین بە زۆربەی ووڵاتەکان کە واباشترە کە تیرۆریستەکان ڕادەست بکەنەوە؛ ئەگەر وا نەبێت بەهای قورس لە بەرانبەر تیرۆریستەکان دەدەن.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی ڕێکخراوی فەتحوڵڵاچی لەنێو سوپای تورکیادا، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ٧١ گومانلێکراو دەرکراوە کە ١٠یان لێپرسراو بوون لە سەربازەکان.
فەرمانی دەستبەسەرکردنەکە لە لایەن نووسینگەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەییەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی ٧١ گومانلێکراوی فەتۆ کە ٦١یان سەربازن و ١٠ی دیکەیان لێپرسراوبوون لێیان، دەرکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە