حکوومەتی هەرێم کێشەی دەروازە سنوورییەکان چارەسەر دەکات

حکوومەتی هەرێم کێشەی دەروازە سنوورییەکان چارەسەر دەکات

پەیامی کورد     ...     حکوومەتی هەرێم کێشەی دەروازە سنوورییەکان چارەسەر دەکات

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند : حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کێشەی دەروازە سنوورییەکان چارەسەر بکات، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی ھاوبەشی لە نێوان وەزارەتی دارایی و ناوخۆ پێک ھێناوە و مووچەی بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی مەرزی پەروێزخانی ڕاگرتووە. سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی وەزیران گوتی، حکوومەت بڕیاری داوە کێشەی دەروازە سنوورییەکان چارەسەر بکات.

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھەی پەرلەمانی کوردستان، سەعید ھەرکی، ڕایگەیاند : "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە کە کێشەی دەروازە سنوورییەکان بە تەواوەتی چارەسەر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و دارایی پێک ھێناوە و ئەوکێشەیە چارەسەر دەکەن و چیتر کەس ناتوانێت خۆی بەسەر خاڵە سنوورییەکاندا فەرز بکات و حکوومەت ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی دەکات."

سەعید ھەرکی ووتیشی: "لە یەکەم ھەنگاودا بڕیار دراوە مووچەی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی دەروازەی سنووریی پەروێز خان ڕابگرن تاوەکوو کێشەکە چارەسەر دەکەن."

ھەرکی باسی لەوەش کرد: "کێشەی دەروازە سنوورییەکان ئەوەیە کە کەلوپەل بە شێوەی قاچاغ و بێ گومرگ ھاوردە دەکرێت و حکوومەت دەیەوێت ڕێگری لەو کارە بکات و چیتر کەس مەرزەکان بۆ بەرژوەندی خۆی بەکار نەھێنێت، چوونکە پێویستە ھەموو داھاتەکە بۆ خەزینەی حکوومەت بگەڕێتەوە."

سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ڕایەگیاند : "ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێک ھێناوە و بڕیاری داوە کێشەی دەروازە سنوورییەکان بەتەواوی چارەسەر بکات و ھەرگرفتێک لە خاڵە سنوورییەکان ھەبێت لە ھاوردەکردنی کەلوپەلی بێ گومرگ، یاخود ھەر کارێکی دیکە چارەسەر بکات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە