بەڕێوبەری دابەشکردنی خۆراکی مانگانە لە دھۆک ووتی، دەست بە دابەشکردنی خۆراکە زیادکراوەکانی بەشە خۆراکی مانگانە کراوە، کە سێ ماددەی خۆراکین، ئەوانیش نۆک و فاسۆلیا و ئاوی تەماتەیە.
نیھاد حسێن، بەڕێوبەری دابەشکردنی خۆراک لە پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند : "ھۆکاری دواکەوتنی ئەو ماددە خۆراکییانەی کە لە بەشەخۆراکی مانگانە زیاد کراون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەندێک کێشە ھەبوون و پارەی وەبەرھێنەر نەدرابوو ئەویش چارەسەر کرا و ئێستا دەست بە دابەشکردنی خۆراکە زیادکراوەکان کراوە، کە سێ ماددەیە؛ فاسۆلیا و نۆک و ئاوی تەماتە.''
نیھاد حسێن ووتیشی: ''ماددە زیاکراوەکان ئێستا لە سنووری دھۆک دابەش دەکرێت و تا ھەفتەی داھاتوو دەگاتە زۆرینەی ناوچەکانی سنووری دھۆک، چوونکە ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستمان پێ کردووە.''
حسێن باسی لەوەش کرد: "پێشتر سێ ماددەی خۆراک دەدرا، ئەوانیش زەیت و برنج و شەکر بوو، بەڵام ئێستا سێ ماددەی دیکە لە بەشەخۆراکی مانگانە زیاد کراوە و دابەش دەکرێت.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە