ئێران  :  بە هۆی ئیماراتەوە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل خۆیان گەیاندە ناوچەی کەنداو بۆیە دەکەوێتە لیستەی ئەو " ووڵاتانەی هێرشی دەکەینە سەر "

ئێران  :  بە هۆی ئیماراتەوە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل خۆیان گەیاندە ناوچەی کەنداو بۆیە دەکەوێتە لیستەی ئەو " ووڵاتانەی هێرشی دەکەینە سەر "

پەیامی کورد     ...   ئێران  :  بە هۆی ئیماراتەوە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل خۆیان گەیاندە ناوچەی کەنداو بۆیە دەکەوێتە لیستەی ئەو " ووڵاتانەی هێرشی دەکەینە سەر "

یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پاش ئەوەی ئیمارات رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو کرد، ناوی ووڵاتەکەی خراوەتە لیستەی ئەو ووڵاتانەی کە ئێران "هێرشی سەربازی دەکاەسەر"، ئەگەر هەر دەستدرێژییەک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ووڵاتەکە ئەنجامبدرێت.
حسێن عەبدۆللاهیان، یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەپەیامێکی هۆشداریدا ڕایگەیاند : "بەهەموو پێوەرێک، ئیمارات بە واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایشی ئێرانی خستوەتە مەترسییەوە، چوونکە بەهۆیەوە ئیسرائیل توانی پێبخاتە ناوچەی کەنداوەوە".ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئەوەی ئیمارات رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژووکرد، ناوی ووڵاتەکەی خراوەتە لیستی ئەو ووڵاتانەی کە ئێران هێرشی سەربازی دەخاتەسەر ئەگەر هەر دەستدرێژییەک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر ووڵاتەکە ئەنجام بدرێت.
عەبدۆللاهیان باسی لەوەشکرد، رێککەوتننامەی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە نەکراوە، بەڵکوو ئیمارات لە ژێر فشاری ئەمریکا ئەو رێککەوتننامەیەی ئەنجامداوە، بەهۆیەوە دەزگا هەواڵگیرییەکانی ئیسرائیل توانیان خۆیان بگەێننە ناوچەی کەنداو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە