پەیامی کورد ... دەنگەکانی ویلایەتی جورجیا سەر لەنوێ و بە دەست جیا دەکرێنەوە
سكرتێری ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ته‌واوی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌و ویلایه‌ته دووباره هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه.
براد رافینسبیرجه‌ر، سكرتێری ویلایه‌تی جۆرجیا، رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه له رێگه‌ی ده‌سته‌وه بۆ ته‌واوی ده‌نگه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته بكرێته‌وه".
راشیگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر، كه‌مپه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ داوایه‌كی یاسایی بۆ وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا، میشیگان، پێنسلڤانیا و ویسكۆنسن به‌رز كردبووه‌وه.
ترامپ و كه‌مبینی هه‌ڵبژاردنه‌كان باس له بوونی ساخته‌كاری ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان.
ویلایەتی جۆرجیا ١٦ دەنگی ئەلکتراڵی هەیە و ئەمەش گرینگی ئەو ویلایەتەی زیاتر کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە