پەیامی کورد … دەستەى ژینگە: دیاردەی وشکەساڵی و بەبیابانبوون رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردوە
بەبیانبانبوون و وشكەساڵی دوو دیاردەی ژینگەیین كەبەشێكی ناوچەكانی جیهان بەدەستێوە دەناڵێنن و چالاكییەكانی مرۆڤ و پیسبونی ژینگەش بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی پەرەسەندنی ئەو دوو دیاردەیە دادەنرێت كە مەترسییەكی زۆر لەسەر زەوی و مرۆڤایەتی دروست دەكات، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو دیاردەیەش ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژێكی تایبەتی جیهانی بۆ دیاریكردووە كە ساڵانە لە ١٧ی حوزەیراندا یاد دەكرێتەوە.
ئازاد نوری لێپراسراوی بهشی سروشتی له فهرمانگهی كاروباری هونهری له دهستهی ژینگه هەرێم رایدەگەیەنێت، دیاردەی وشکەساڵی و بەبیابانبوون لە هەرێم؛ رووی لەو ناوچانە کردووە کە رێژەی بارانیان مامناوەند و کەمە .
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دیاردەیە زیاتر ناوچەکانی هەولێر و گەرمیانی گرتوەتەوە و کەمتر کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سلێمانی و دهۆک هەبووە، ئەو ناوچانەشی وشکە ساڵی رووی تێکردوون کاریگەریەکەى گەیشتوەتە ئاستێک کە دانیشتوانى گوندەکان ناوچەکانیان جێدەهێڵن و دێنە شارەکان..
لەبارەى هۆکارەکانى دروستبونى مەترسى وشکە ساڵى و بەبیابانبون لە هەرێم، لێپراسراوی بهشی سروشتی له دهستهی ژینگه دەڵێت: جگە لە کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین؛ گۆڕینی ڕێرەوی ئاو لەلایەن وڵاتى ئێرانەوە و دروستبوونی کارگە و بڕینی داری ناوچە شاخاویەکان، هۆکاری بەبیابان بوونی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە