پەیامی کورد ... ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە لەسێدارەدانی منداڵان لە ئێران دەربڕی
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سێدارەدانی منداڵان لە ئێران شەرمەزار دەکات و نیگەرانی خۆی لەمبارەوە دەربڕی
بە پێی راپۆرتێک ڕیپۆرتەری تایبەتی سازمانی نەتەوەکانی جیهان ڕایگەیاند : دوو کوڕی ١٧ ساڵە لە ٢٥ی ئەیپریلی ٢٠١٩ دا لە سێدارەدراون . بە پێی ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی کە بڵاوکراونەتەوە ، یەکێک لەو لە سێدارەدراوانە توانای عەقلی نەبووە و بە بێ هیچ هۆکارێک کوژراوە
لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا لە مانگی نۆڤەمبەر ٢٣ منداڵ دیکە لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە کوژراون . ئێمە وەک ئەمریکا داوا لە ئێران دەکەین کە قەساوەت و بێڕەحمی خۆیان لە بەرامبەری مندالان ڕاوەستێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە