پەیامی کورد.. لە ورمێ ژنێكی گه‌نج له‌لایه‌ن خه‌زووریه‌وه كوژرا
ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ورمێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی "ڕۆیا ئه‌مینی" كه دایكی دوو منداڵ بووه، له‌لایه‌ن خه‌زووریه‌وه به چه‌ك كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه دوێنێ هه‌ینی 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ڕۆیا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 24 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی "ههنگرهوان"ی ناوچه‌ی برادۆستی شاری ورمێ، به ده‌ستی خه‌زووری كوژراوه.
رێكخراوی هه‌نگاو له زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه ده‌ڵێت: "ڕۆیا ئه‌مینی له گوندی كورانهی سه‌ر به ناحیه‌ی سیلڤانای ورمێ له‌لایه‌ن خه‌زوورییه‌وه به‌ناوی (سه‌رباز بادووزاده) سێ گولـله‌ی پێوه‌نراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "تهمهتبارهكه دوای رووداوه‌كه شوێنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه".
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو راشیگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی ورد له‌باره‌ی پاڵنه‌ری كوشتنی ئه‌و ژنه كه خاوه‌نی دوو منداڵه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە