سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەبانگهێشتنامەیەكدا داوا لەسەرجەم ئاندامەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بەمەبەستی کۆبوونەوەی كردنەوەی خولی گرێدانی بەهارەی ســـاڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، سەعات (١١:٠٠)ی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە (٧)ی ئایار ئامادەبن.
بەوتەی پەرلەمانتارانیش، دوای دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان، راستەوخۆ پەرلەمانی كوردستان دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.
باس لەوەشکراوە، کە لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی کارەکانیدا، پەرلەمانی کوردستان هەموو ئەو پرۆژە یاسا گرنگانەی كە پەیوەندی بە ژیانی هاوەڵاتیانەوە هەیە هەمواردەكرێن و كاریان لەسەر دەكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە