پەیامی کورد … سیروان بارزانی: كشانەوەی ئەمریكا كارەساتە بۆ عیراق
سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر و مەخموری پێشمەرگە دەڵێت، كشانەوەی ئەمریكا و هاوپەیمانان كارەساتێكی گەورەیە بۆ عیراق و مانەوەیان زۆر گرنگە بۆ راگرتنی باڵانس.
سیروان بارزانی بە دەنگی ئەمەریكای وتووە، ئۆپەراسیۆنی كێوماڵكردنی تیرۆرستان بەردەوامە بەتایبەت لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و بەردەوام جێی مشتومڕن و هەموو جموجۆڵی داعش لەو ناوچانەن.
سەبارەت بە هۆكاری شەهیدبوونی پێشمەرگە و هاوڵاتیان و نەبوونی كوژراوی داعش وتویەتی، من باسی دیوی پێشمەرگە دەكەم و هۆكارە سەرەكیەكە ئەوەیە داعش تەكنەلۆژیایان بەدەستە، بەڵام پێشمەرگە بەدەستی نەبووە كە دووربینی شەوە، ئەوان دەتوانن رێڕەو و خەڵكەكان ببینن لەو شاخانە تاوەكو دەگەیشتە گوندەكانیش، بەڵام پێشمەرگە نەیاندەتوانی بیانبینێت.
هەرچی سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و كاریگەرییەكانیەتی سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەداوە، هێشتا روون نییە ئایا ئەمریكا چۆن دەمێننەوە لە عیراق و راوێژكارییەكەیان چۆن دەبێت، بەڵام كشانەوەی هاوپەیمانان و ئەمەریكا رۆژێك لە رۆژان خوا نەكردە كارەساتێكی گەورەیە بۆ عیراق بە گشتی، چونكە مانەوەیان زۆر گرنگە بۆ راگرتنی باڵانس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە