نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا كرد

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا كرد
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا كرد

نیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه‌ 2024/8/20 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ندرۆ بیزڵى، كونسووڵى گشتی نوێى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا.

لاى خۆیه‌وه‌ بیزڵى، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ست به‌كاربوونى وه‌ك كونسووڵى گشتی ووڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگیرى و خواستى به‌ریتانیاى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژادرنى په‌رله‌مانى كوردستانیان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا و هیوایان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە