نێرگز محەمەدی دوای ٨ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

نێرگز محەمەدی دوای ٨ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

پەیامی کورد ... نێرگز محەمەدی دوای ٨ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

 

دوای زیاتر لە هەشت ساڵ، دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری ئازادکردنی نێرگز محەمەدی، چالاکوانی ئازەری زمانی خەڵکی ئەو وڵاتەی دەر کرد.

 

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی تەشرینی یەکەم، نێرگز موحەممەدی، دوای بەسەربردنی هەشت ساڵ و نیو لە زینداندا، ئازاد کرا. ئەو خانمە چالاکوانە بە تۆمەتی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی گروپێکی نایاسایی بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بۆ دەرکرابوو.

 

نێرگز محەمەدی بە پشتبەستن بەو یاسایەی کە ڕێگە بە کەمکردنەوەی ماوەی زیندانی دەدات گەر دادگای پەیوەندیدار پەسەندی بکات، ئازادکراوە.

 

لەمانگی تەمموزدا، ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای دەستبەجێ ئازادکرنی نێرگزی کرد، بەهۆی ئەوەی ناوبراو نەخۆشی پێشوەختەی هەبووە و هەروەها نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتووە.

 

نێرگز موحەممەدی، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی پارێزگای ئازەری نشینی زەنجان، چالاکوانێکی بوارەکانی مافی مرۆڤ و نەهێشتنی سزای لەسێدارەدانە، هەروەها وتەبێژی ناوەندی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بووە و دایکی دوو منداڵیشە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە