پەرلەمانی لوبنان متمانەی بە کابینەی نوێ بەخشی

پەرلەمانی لوبنان متمانەی بە کابینەی نوێ بەخشی

پەیامی کورد… پەرلەمانی لوبنان متمانەی بە کابینەی نوێ بەخشی

پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشی بە کابینەی نوێی حکومەت، کە بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی پێکهێنراوە و بەوەش کۆتایی بە یەک ساڵ بۆشایی سیاسی لەو وڵاتە هێنرا.

دانیشتنی بەخشینی متمانە بە کابینەی نوێ بە هۆی پچڕانی کارەباوە، بۆ ماوەی 40 خولەک دواکەوت و دوای دابینکردنی گاز بۆ مۆلیدەکانی پەرلەمان دانیشتنەکە دەستیپێکرد و لە کۆی 100 پەرلەمانتار 85 کەس دەنگیان بە کابینەی حوکمەتدا.

نەجیب میقاتی لە وتەیەکدا لەبەردەم پەرلەمانی لوبنان بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی و باشکردنی دۆخی گەزەران و بژێوی هاوڵاتیانی بە هەنگاوە لە پێسینەکانی کابینەکەی ناوبرد.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بە سەر بۆشایی سیاسی لە لوبنان، دواجار دوو هەفتە بەر لەئێستا لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە رازیبوون لەسەر ئەوەی نەجیب میقاتی کابینەی نوێ پێکبهێنێت.

حکومەتی نوێی لوبنان لە کاتێکدا دەستبەکار دەبێت، کە ئەو وڵاتە گیرۆدەی قەیرانی قوڵی دارایی، بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری، بێکاری و هەڵاوسانە، ئەو قەیرانەش بە گەورەترین قەیرانی دارایی لە ماوەی 30 رابردووی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە