پەیامی کورد... شای بەریتانیا تووشی شێرپەنجە بوو
شای بەریتانیا، چارڵزی سێیەم کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بەهۆی گەورەبوونی پرۆستاتيەوە چارەسەری وەردەگرت، لەو پشکنینانەی بۆی ئەنجامدرا، هەست بە دۆخێکی دیکەی نیگەران بەخش کرا تیادا، کە ئەویش توشبوونی بوو بە نەخۆشی شێرپەنجە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی بێکینگهامەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی بۆ شا چارڵز کراوە کە بەهۆی گەورەبوونی پرۆستاتەوە لە کۆتایی کانوونی دووەم بۆی کرا، دۆخێکی دیکەی نیگەران بەخش تیایدا دەرکەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی بۆی کراوە، جۆرێک لە نەخۆشی شێرپەنجەی تێدا دەرکەوتووە. دەستکراوە بە بەرنامەیەکی ڕێکی چارەسەر، پزیشکەکان ئامۆژگاری شایان کردووە بەرنامە کراوەکانی لەگەڵ خەڵک دوابخات".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە شا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەرکە فەڕمییەکانی و هاتووە: "تەواو ئەرێنییە لەبارەی چارەسەر و بە تاسەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەیە بۆ سەر ئەرکەکانی".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە شا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی زانیاری بووە لەبارەی نەخۆشییەکەی ئەویش بەمەبەستی ڕێگریی کردن لە قسە و باسەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە