تاران ، مۆسکۆ و ئانکارا دانیشتنە سێ لایەنەکەی دواتری خۆیان لە ئێران پشتڕاست کردەوە

تاران ، مۆسکۆ و ئانکارا دانیشتنە سێ لایەنەکەی دواتری خۆیان لە ئێران پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد     ...    تاران ، مۆسکۆ و ئانکارا دانیشتنە سێ لایەنەکەی دواتری خۆیان لە ئێران پشتڕاست کردەوە .

قۆناغی شەشەمی ووتووێژی سێ لایەنەی ووڵاتانی زامنی ڕەوەندی ئاستانە لە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئێستای پەیوەندیدار بە ڤیرووسی کۆرۆنا، بەڕێوە دەچێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەزگاکانی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، ڕووسیا و تورکیا موحەمەد جەواد زەریف ، سێرگی لاڤرۆڤ و مەولوود چاووش ئۆغلؤ دەوری دواتری ووتووێژەکانیان سەبارەت بە دواهەمین پێشهاتەکانی سووریا لەگەڵ فۆرمات کردنی ئاستانە لە خاکی ئێراندا پشتڕاست کردەوە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : وەزیرانی کاروباری دەرەوەی سێ ووڵات لە سەر گرینگی بەردەوام بوونیان لە سەر ڕاگۆڕینەوە و هەماهەنگی لە باشترین و بەرزترین ئاست لە نێوان هەر سێ ووڵاتدا زامنی ڕەوەندی ئاستانە و وەکوو گرینگترین و کاریگەرترین ڕەوەندی چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سووریا جەخت لێکردەوە . لایەنەکان هەروەها لە سەر ئێحترام و سەربەخۆیی ، حاکمییەتی نەتەوەیی و مافی سەربەخۆیی هەموو حۆکمڕانی سووریا و هەروەها چارەسەری سیاسی کێشەکانی سووریا و جیاکردنەوەی تێرۆریستان لە کەسانی ناڕازی لە سەر بەردەوامی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم ڕیکەوتنیان ئەنجام دا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە