پەسەند كردنی گەڵاڵەیەك بۆ چاودێری كردنی ژیانی هاووڵاتییان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە

پەسەند كردنی گەڵاڵەیەك بۆ چاودێری كردنی ژیانی هاووڵاتییان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە

 پەسەند كردنی گەڵاڵەیەك بۆ چاودێری كردنی ژیانی هاووڵاتییان لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە

ڕۆژی سێشەممە ٧ی نۆڤەمبەر، پەرلمانی ئێران بە پەسەندکردنی گەڵاڵەی "چاودێریی شێوازی ژیانی تایبەتی هاووڵاتییان'' هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی تایبەت و گشتی و دەستێوەردان لە ژیانی تایبەتیی خەڵکدا دەدا.

ئەو گەڵاڵەیە ڕۆژی دووشەممە ٦ نۆڤەمبەر، ڕەوانەی پەرلمان کراوە و نوێنەرانی پەرلمان لە ڕێگەی وەزیری ئێرشادی حکوومەتەوە، ناچار بە پەسەندکردنی گەڵاڵەکە کراون.

محەممەدمێهدی ئیسماعیلی، وەزیری ئێرشادی ڕێژیمی ئێران، بوونی ئەم جۆرە ناوەندانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووداوەكانی وەک ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بەپێویست زانی و زیادی کرد کە ئێمە بە هۆی نەبوونی ناوەندێکی لەو شێوەیە، زەرەرمەند بووینە.

ئەم گەڵاڵەیە هەموو میدیاکان، ئاپەکانی سۆشیاڵ میدیا و ماڵپەڕەکان ناچار بەوە دەکات تاکوو زانیاریی بەکارهێنەرانی ڕادەست بکەن.
 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە