پەیامی کورد... نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە رووسیا دەکات کە هاوکاربن لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئۆکراینا
نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوای رووخانی بەنداوی کاهۆڤکا بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان داوای لە رووسیا کرد کە ریگەی پێبدات ناوچەکانی ژێر کۆنتڕڵی بەکاربهێنێت.
دێنیز بڕاون رێکخەری هاوکارییە مرۆییەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکراینا، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردوە کە لە دوای رووخانی بەنداوی کاهۆڤکا لە ئۆکراینا، لە بابەتی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر هەماهەنگییان لەگەڵ حکوومەتەکانی ئۆکراینا و رووسیا کردووە.
ناوبراو وتویەتیشی: "حکوومەتی فیدڕاڵیی رووسیا، تاکو ئێستا داواکارییەکانمانی بۆ گەیشتن بەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵیاندایە رەتکردووەتەوە" و رایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەدەستهێنانی گەیشتنی پێویست بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان.
ئەوەشی وتوە: "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی رووسیا دەکەین کە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ بەرپرسیارێتییەکانیان لە چوارچێوەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی مامەڵە بکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە