پەیامی کورد … تەندروستی جیھانی: تووشبوونی کۆرۆنا لە یەك هەفتەدا ١٧% کەمیکردووە
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای بۆ چوارەمین ھەفتە بەڕێژەی ١٧% بەراورد بە ھەفتەی پێشتر کەمبۆتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەکردوە، لە ھەفتەی رابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار تووشبووی کۆرۆنا لە جیھان ھەبووە، بەمەش ڕێژەی ١٧% بەراورد بە ھەفتەی پێشتر کەمبۆتەوە.
ئاواژەی بۆ ئەوەش كردوە: زیاتر لە ٨٨ ھەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، ئەو ژمارەیەش ١٠% کەمی کردووە، ئەوە چوارەمین ھەفتەیە لەسەر یەک کە توشبووان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھان کەمبوونەوەی تۆمارکردووە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی راشیگەیاند، ھێشتا لە ھەندێک لە وڵات لەبەرمەترسی هەلكشانی ڕێژەكانی توشبون رێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوامن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە