پەیامی کورد... خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدادی ڕاگرت
شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین بەغدادی پایتەختی گرتەوە و بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادیش ڕاگیران.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانەی عێراق بڵاوی کردەوە، بەهۆی چڕی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ڕووی لە بەغدادی پایتەخت کردووە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی پارێزگاکە ڕاگیراون.
جەختیشی کردووەتەوە، هەر کاتێک ئاستی بینین ئاسایی ببێتەوە گەشتەکان دەست پێ دەکەنەوە.
لە ئێوارەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکەی گرتووەتەوە و ئاستی بینین بۆ٥٠٠ مەتر کەم بووەتەوە.
لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە، چەندین شەپۆلی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتووەتەوە و لێپرسراوانی کەشناسیش هۆکارەکەی بۆ کەمی بارانبارین و بە بیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە