ئەم ئەپڵیکەیشنە سەدان ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت و لە ساڵی داهاتووەوە دەبێتە قازانج
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ئەم نامەبەرە لە ڕێگەی کاروباری ڕیکلام و بەشداریکردنی پریمیۆمەوە سەدان ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت. "پائۆل دۆرف" ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ئەپڵیکەیشنە ئێستا 900 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە ساڵی داهاتووەوە قازانجی دەبێت. دەشڵێت لە دوو ساڵی ڕابردوودا دوای ناساندنی سیستەمی ڕیکلام و بەشداریکردنی پریمیۆم، تێلێگرام داهاتی گەیشتووەتە سەدان ملیۆن دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە