پەیامی کورد... هێرشێکی ئەلیکترۆنی فراوان کرایە دام و دەزگاکانی ئێران
هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر 100 دەزگای حکومی و تایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
مەیسەم مەقسودی، بەڕێوەبەری پەرپێدان لە سەنتەری ئیدارەی ئاسایشی زانیاریی ئێران (ئیفتا) ڕایگەیاندووە: هێرشەکە لە خاڵێکی لاوازی ئەمنیی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر دەزگا ئێرانییەکان.
مەیسەم مەقسودی هەروەها ڕایگەیاندووە: هاککەران توانیویانە دزە بکەنە ناو زانیارییە ئەلیکترۆنییەکانی زیاتر لە 100 دەزگای حکومی و ئەهلیی ئێرانی، بەڵام زانایانی تەکنۆلۆژیای ئێرانی توانیویانە لە کاتێکی کەمدا هێرشەکە ڕابگرن.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشکرای کردووە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە هۆڵەندا، بەریتانیا و ئەمریکا کراوەتە سەر دەزگاکانی وڵاتەکەی بەڵام ئەنجامدەرانی هێرشەکە نەیانتوانیوە بگەن بە زانیارییە سەرەکییەکانی ئەو دەزگایانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە