بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردۆش سەر بە ناوچەی مەریوان بەناوی "کارۆ کەریمی"تەمەن 13ساڵە، کوڕی سەلاح کریمی لە کاتی چوون بۆ سەر زەوی و زار، لە لاین هێزەکانی سوپای پاسدارانی مەریوان تووشی لێدان و سووکایەتی دەبێتەوە. ناوبراو لەو کاتەی کە نان و خواردەمەنی بۆ سەر زەوی و زاری باپیری دەبات و لەناکاو هێزەکانی سوپای پاسداران بەبێ هیچ هۆکارێک هێرش دەکەنە سەری و کەلوپەلەکانی لێدەستێنن و پاش ئەشکەنجەو لێدان بە پێی پێخاوس دینێرنەوە بۆ گوندی سەردۆش. ناوبراو ئێستا لەنەخۆشخانەی شاری مەریوان لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە