دوینێ ههینی رهجهب تهیب ئهردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا لە میانی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی 156 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژی دەسەڵاتی دادوەری کارگێڕی و شورای دەوڵەت ڕایگەیاند: "بەکارێکی دروستی نازانین دامەزراوەی سیاسیی بەهۆی کێشەی ئابووریی و کۆمەڵایەتییەوە بیەوێت دەستووری مەدەنی کە بابەتێکی پێویستە لە کارنامە دوور بخاتەوە".
ئهردۆغان باسی لە گرنگی دەستووری نوێ کرد و وتی: "دەستووری نوێ بواری سیاسەتی مەدەنی فراوان دەکات و، چارەسەری کێشەکانی وڵاتەکەمان هەر لە ئابوورییەوە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتیی خێراتر دەکات".
ئاماژهی بهوهشكرد: "بە شیاوی نازانین بۆ دیموکراسی تورکیا کە بە دەستوورێکی بەرهەمی کودەتا پێشوازی لە 100هەمین ساڵیادی کۆمارەکەمان بکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە