پەیامی کورد … سەدر داوا دەکات ئاڵات ئیسرائیل و ئەمریکا بسووتێنن
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه له عێراق، داوای له شوێنكه‌وتوانی كرد، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن و ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسووتێنن.
ڕۆژی هه‌ینى ١٤ی ئایاری ٢٠٢١، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه له عێراق له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، پێویسته به خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین پشتیوانی له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ین، هاوكات پابه‌ند بین به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "سبه‌ی له هه‌موو پارێزگاكان و له شوێنێكی دیاریكراو و له یه‌ك كاتدا خۆپیشاندان بكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی كردووه: "خۆپیشانده‌ران ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسووتێنن و ئیدانه‌ی داگیركردنی خاكی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن، كه یارمه‌تییان ده‌ده‌ن، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی وڵاتانیش له‌وانه عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕه‌ت بكرێته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە