پەیامی کورد ... ئایا تاران تۆڵەی هێرشەکان لە ئانکارا دەکاتەوە ؟؟؟
ئەم جارە جاڕی شەڕی تورکیا داوێنی ئێرانی گرتووەتەوە
بە پێی چەندین هەواڵی دیکە کە لە پەیامی کوردەوە پێمان ڕاگەیاندن کە تورکیا بۆ چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئێران لە سووریا و چەندین کەسیش لەم هێرشانەدا کوژراون بە پێی ڕاپۆرتەکان ، تورکیا دەست لە شەڕ هەڵناگرێت و ئەم جارە داوێنی ئێرانی گرتووە . هیزەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر گرووپ گەلی بن کۆنترۆڵ و حاکمییەتی ئێران لە ئێدلیب لە سووریا . ئێرانییەکان هۆشدارییان داوە کە ئەگەر تورکیا ئەم ئاگربارانانەی کۆتایی نەهێنێت ووڵامێکی بەجێی وەردەگرێتەوە
لێرەدا پرسیار ئەمەیە بۆچی ئانکارا لە سەر بابەتی زیادبوونی کێشەکانی لەگەڵ مۆسکۆدا لەگەڵ ئێران دەرکەوتووە ؟
دۆخی ئێدلیب لە باکوور – باشووری سووریا زۆر ئاڵۆز و نالەبارە و لە سەر دەرگیرییەکان بۆ دەستەبەرکردنی کۆنترۆڵ لەم ناوچانە ، تورکیا پاڵپشتی گرووپگەلی دژبەر دەکات و هیرش دەکاتە سەر هیزەکانی دەوڵەتی سووریا .
تەنانەت لە دوای ئەوەی کە ئەرتەشی بەشار ئەسەد ئاسمانی ئێدلیبی داخست ، بەڵام فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ لە ناوبردنی ئامانجەکانی بەردەوام بوون . لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کەل و پەلی شەڕ و چەک و تەقەمەنی و ماتۆڕسیکلێت بە یارمەتی هێرشی ئاسمانییەوە لەناو چوون . دواتر سیستەمی بەرگری ئاسمانی تورکیا دوو بۆمبهاوێژی سۆخۆی – ٢٤ ی هیزی ئاسمانی سووریای لەناوبرد بەڵام فڕۆکەوانەکانی توانییان خۆیان ڕزگار بکەن .
ڕووسیا داوا لە تورکیا دەکات ئۆپراسیۆنە زەوینییەکانی خۆی کەم بکاتەوە هەروەها یارمەتیدەر بێت لە دەرکردنی میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە " تحریر الشام " و بەردەوام بێت . ئەوەی کە بە هێرشی ئاسمانی پەیوەست دەبێت لە دۆخی داخراو بوونی سنووری ئاسمانی لە سەر ئێدلیبە ، کە مۆسکۆ هیچ گەرەنتییەک بۆ ئەمنییەتی فڕینی هێزی ئاسمانی تورکیا نادات .
بانگەواز بۆ بڕینی ئاگر لە ئێدلیب و ناوچەکانی دەورووبەری ئەوێ ، لە لایەن ئێرانەوەش خراوەتە بەر باس . ناوەندی ڕاوێژکاری ئێران لە سووریا کە پاڵپشتی لە ئەەرتەشی بەشار ئەسەد دەکات پەیمانی داوە سەربازانی تورکیا نەکاتە ئامانج
لە ڕاگەێندراوی ناوەندی ڕاوێژکاری ئێران دا هاتووە : " یەکەکان ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی بن چاودێری ئێران لە باکوور – بۆ ڕۆژئاوایە . تاران دان بە خۆیدا دەگرێت و دەست بە هێرش کردن ناکات . بەڵام سەربازانی بن فەرمانی ئانکارا هێرشەکانیان بۆ سەر مۆڵگە و بارەگاکانی ئەوان ڕاناوەستینن و بەردەوامن .
سەربازانی ئیرانی داوایان لە سەربازانی تورکیا کردووە لە ئێدلیب بەرامبەر بە گرینگی سوودمەندییەکانی نەتەوەی سووریا و تورکیا بجووڵێنەوە .
ئەگەر ئانکارا ئەم سیگناڵگەلە لە بەرچاو نەگرێت ، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی بۆمباران کردنی بنکە و بارەگاکانی لە سووریا ئامادەیە .
تاران دیمەشق نییە . ئێمە ئەم دۆخە قەبووڵ ناکەین و تەنانەت ئەگەر مۆسکۆ داوامان لیبکات ، سەربەخۆیانە دەست بە کار دەبین .
جێگای ئاماژەدانە بە پێچەوانەی قسە ناخۆشەکانی سەربازان ، حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران جارێ شێوازی دیپلۆماسییەتی خۆی بەکار دەهێنێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە . بۆ نموونە ڕۆحانی بە پێدانی پێشنیاری بەڕیوەبردنی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران ، تورکیا و ڕووسیا ڕایگەیاند کە بە گرینگیدان بە ڕێکەوتننامەی سێ ووڵات لە سەر ئەساسگەلێک وەکوو پاراستنی حۆکمڕانی تەواوی سووریا ، ڕیشەکەن کدرنی تێرۆریسم ، پاراستنی گیانی مرۆڤگەلی بێ تاوان و چارەسەری بەپەلەی بابەتی ئێدلیب ، دەتوانرێ لەم کۆبوونەوەیەدا کیشە و گرفتەکان چارەسەر بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە