پەیامی کورد … گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و ڕوسیا دەستپێدەكەنەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە رێكەوتی ٢١ی ئەیلولەوە گەشت ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و روسیا دەست پێدەكەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ھاتووە: لەسەر داوای حكومەتی عێراق، حكومەتی روسیا بڕیاریدا بە دەست پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان دوو وڵات.
ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی روسیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی دوو گەشت لە ھەفتەیەكدا لە نێوان وڵاتەكەیی و عێراقدا و لە رۆژی سێشەممەی رێكەوتی ٢١ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان روسیا و عێراق دەست پێدەكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە