"مەترسیی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال هەیە"

"مەترسیی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال هەیە"

 چەکدارەکانی داعش لە سووریاوە بەرەو خاکی عێراق دێن، فەرماندەیەکی هێزی پاراستنی ئێزدیخانیش لە شنگال هۆشداریی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال دەدات.

سەلام بەرەکات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ: "داعش ‌هەڕەشەیەکی گەورەیە لە شنگال، چونکە شانە نووستەوەکان هەن و لە چەندین ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە عەرەبەنشینەکان چالاکییان هەیە."

بەرەکات دەشڵێت: "پێش دوو ڕۆژ لە ناوچەی بەعاج داعشێک خۆی تەقاندەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی پەیوەندیی ڕیکخراوەیی لەگەڵ داعش دەستگیر کراون و سنووری سووریا و عێراق پارێزراو نییە و دەترسین ئەو داعشانەی سووریا بە خاکی شنگالدا تێپەڕن و لەم ناوچەیەدا چالاکی بکەن."

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش بە سپۆتینکی ڕاگەیاندووە، ئەوان هێزێکیان بردووەتەسەر سنووری عێراق بۆ چاودێرکردنی داعشەکان و جموجووڵەکانیان."

KDP.info

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە