پەیامی کورد … ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی دو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كابوڵ به‌رز بوویەوە
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیك له فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان،١٨ كه‌س كوژراون و زیاتر له ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، كه له‌نێو برینداره‌كاندا، ٥ سه‌ربازی ناتۆ هه‌یه.
سكای نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ، ١٨ كه‌س كوژراون، زیاتر له ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی تاڵیبان رایگه‌یاندوه، ١٣ كه‌س له‌چه‌كداره‌كانیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ كوژراون، ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون.
هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" باسی له‌وه‌كردوه، هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه هێرشێكی ئاڵۆزن و ٥سه‌ربازی ناتۆش له‌ناو برینداره‌كاندا هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كابوڵ له‌راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكردوه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ٣٠ بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه،٦ برینداریش له‌كاتی گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه مردون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە