پەیامی کورد... هێزەكانی ئۆکرانیا خستنەخوارەوەی 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕادەگەیەنن
ئیدارەی سەربازی ئۆدێسا ڕایدەگەیەنێت، شەوی رابردو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شههید-136ی روسیا بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، هێزەکانی ئۆکرانیاش خستنەخوارەوەی 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان راگهیاندوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی سەربازی ئۆدێسا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەكردوە: بەهۆی کارە سەرکەوتوەکانی هێزە بەرگرییەکانمانەوە، زۆربەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دوژمن لەناوچون، بەڵام بەداخەوە بینایەکی گشتی بۆردومان کرا، جەختیشی لەوەکردەوە، کە تا ئێستا هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: رێوشوێن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەو هێرشانە گیراوەتەبەر و تیمە فریاگوزاریەکان جێگیرکراون.
لەم بارەیەوە میکۆلا ئۆلێشوک، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئاشكرایكرد: سەربازانی لیوای موشەکی دژە فڕۆکەی ئۆدێسا لە کۆی 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە جۆری (شەهید 131-136) 10 فڕۆکەیان لەناوبردوە.
ڕوونیشكراوەتەوە: فڕۆکەی شەهید-136 لە وڵاتی ئێران بەرهەمهێنراوە و دەتوانێت تەقەمەنی هەڵبگرێت کە کێشی لە نێوان 35 بۆ 50 کیلۆگرامدایە، هێزەکانی روسیا بەردەوام ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لەدژی ووڵاتەكەمان بەکاردەهێنن.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشكراوە: لە ماوەی ڕۆژی ڕابردودا دوژمن چوار موشەکی تەقاندوە و 60 هێرشی ئاسمانی ئهنجامداوه، کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە دانیشتوانی مەدەنی برینداربون.
شایەنی باسە ئۆدێسا پێش لەشکرکێشی روسیا بۆ سهر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، شوێنێکی دڵخواز و بو بۆ پشودان بۆ زۆرێک لە خەڵکی ئۆکراینی و روسەکان، بهڵام لهوهتهی جهنگهكه دهستیپێكردوه ئۆدێسا چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا بۆردومان کراوە ئهوهش دۆخی شارهكهی تێكداوه و رێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و رۆشنبیری نەتەوە یەکگرتوەکانیش (یونسکۆ)لە مانگی یەکی ئهمساڵدا ئۆدێسای خسته لیستی ئهو شارانهی جیهان كه لە مەترسیدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە