پەیامی کورد... ئەمریكا: هێرشەكانی سەر هاوپەیمانان لەلایەن میلیشیاكانی ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن
وەزیری دەرەوە ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت،"هێرشەكانی سەر هاوپەیمانان لەلایەن میلیشیا پاڵپشتیكراوەكانی ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن".
ماسیۆ میلەر, وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە،"ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە ئەمریكا, لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق ئیدانەی هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کردووە لە عێراق و سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە،"بلینکن دەستخۆشی لە سودانی کردووە لە بەرامبەر ئیدانەكردنی هێرشەكان و ناساندنیان وەک کاری تیرۆریستی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"دەستخۆشی لە پابەندبونی حکومەتی عێراق کردووە بە لێکۆڵینەوە لە روداوەكان و سزادانی بكەرانی هێرشەكە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە،"ئەو هێرشانە لەلایەن میلیشیا پاڵپشتیكراوەكانی ئێرانەوە ئەنجامدەدرێن, كە کاریگەریی خراپیان لەسەر سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەبێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە