پشكی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپيك دیاریكرا

پشكی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپيك دیاریكرا

پەیامی کورد... پشكی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت لە ئۆپيك دیاریكرا

پشكی عێراق لەبەرهەمهێنانی نەوت لەرێكخراوی ئۆپيك پڵەس، لەكانوونی دووەمی ساڵی 2023 بە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمكراوەتەوە.

بەپێی رێككەوتنی رێكخراوی ئۆپيك پڵەس،پشكی بەرهەمهێنانی عێراق لەنەوت لەمانگی كانوونی دووەمی داهاتوو دەگاتە چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە،بەكەمكردنی رێژەی 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

هەروەها بەپێی رێككەوتنەكە پشكی عێراق بۆ مانگی داهاتوو بەرێژەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەمكراوەتەوە.

بەپێی رێككەوتنەكە،سەرجەمی بەرهەمهێنانی ئۆپيك بۆ مانگی كانوونی دووەم دەگاتە 41 ملیۆن و 856 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە،كەدوو ملیۆن كەمترە لەو پشكەی كەئۆپێك بۆ مانگی ئابی رابردوو بەرهەمدەهێنرا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە