کتێبێکی تایبەت بە منداڵان لە ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبێکی تایبەت بە منداڵان لە ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد ... کتێبێکی تایبەت بە منداڵان لە ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە

 

بەرهەمێکی ئەدەبی تایبەت بە منداڵان لەلایەن ژنە نووسەرێکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە بە ناوی "هەنیلە هووتی" لەلایەن چاپەمەنیی "باشوور" چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

"هەتاو خورشیدی" نووسەری ئەم بەرهەمە وتوویەتی: "دوای یەکەمین ئەزموونی چاپبوونی بەرهەمی شێعریم بەناوی "خاڵخاڵۆکە" کە بێ کەموکورتیش نەبوو لە هەموو بوارەکانەوە، ئەمجارە بە هێزتر و ڕێک وپێکتر"هەنیلە هووتی" هاتە مەیدان".

 

ئەو کتێبە لە بواری شێعرییەوە لە سەر ڕیتم و وەزنی بڕگەیی جیاواز و هەتا ڕاددەیەک نوێ کاری لە سەر کراوه کە سەرنجی منادڵان ڕادەکێشێت.

 

نووسەری ئەو کتێبە لە دەنگەکان و ناودەنگەکان وەک خۆێ کەڵکی وەرگرتووە بۆ نموونە: " خرمە خرم، تەقە تەق" و هەتا دوایی.

 

هەموو کتێبەکه باسی میوەکان دەکات و ناساندنیان بە زمانێکی ساکاره بۆ منداڵانی گرووپی تەمەنیی ئەلف و بێ.

 

نووسەر لە بارەی ناوی ئەو کتێبە وتوویەتی "هەنی" واتا "شووتی" [لە] زیادکراویەکە بۆ خۆشەویستی یان چکۆلەکردنەوە بەکاردێت وەک وردیلە، هێدیلە و جووجیلە، هووتی واتایەکی نییە، تەنیا بۆ ڕیتم هاتووە و هەتا ڕاددەیەک "هیچانە" کان دەگرێتەوە. وەک نموونەی زۆری کە لە فولکلۆردا هەیە وەک "هلوور بلوور، هەتوول مەتوول" لەم کتێبەشدا لەو وشانە کەڵک وەرگیراوە بۆ ڕیتمیک‌کردن و جوانتربوونی شێعرەکان .

 

وێنەگەریی ئەو کتێبە لەلایەن "زارا شوکری"، ویدیۆ و ناساندنی کتێبەکە "دڵنیا بەهرامی" و  کاری موزیکی لەلایەن" ڕامین ڕەبیعی" ئەنجام دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە